ئێران ئیعدام کرانی ناڕازییان لە بەحرەینی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366200-ئێران_ئیعدام_کرانی_ناڕازییان_لە_بەحرەینی_شەرمەزار_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە ئیعدام کرانی ناڕازییانی بەحرەینی لە لایەن دەوڵەتی مەنامەی بە توندی شەرمەزار کرد و وتی: تونتدر کرانەوەی تەگبیرە ئەمنی و پۆلیسییەکان ، یارمەتیدەر نابێ بۆ چارەسەر کرانی قەیرانی بەحرەین .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2019 04:49 Asia/Tehran
  • ئێران ئیعدام کرانی ناڕازییان لە بەحرەینی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە ئیعدام کرانی ناڕازییانی بەحرەینی لە لایەن دەوڵەتی مەنامەی بە توندی شەرمەزار کرد و وتی: تونتدر کرانەوەی تەگبیرە ئەمنی و پۆلیسییەکان ، یارمەتیدەر نابێ بۆ چارەسەر کرانی قەیرانی بەحرەین .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەید "عەبباس مووسەوی" بە ئاماژە بە ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە ئەشکەنجە کردنی زیندانیان و ناچار کردنیان بە دان پێدانان  و دادگەیی کردنی نادادوەرانەی ئیعدام کراوان و داخوازە نێودەوڵەتییەکان لە بەحرەین بۆ ڕاگرتنی جێبەجێ کرانی بڕیارەکانی ئیعدام ڕایگەیاند؛ ئەو کردەوە فیرقەخوازانەی حکومەتی بەحرەین لەمەڕ ئیعدامی ناڕازییان نیشانی دا کە ئەو حکومەتە لە جیاتی هەڵبژاردنی ڕێگای ئاوەزمەندانە و هەوڵ لە ڕێگای ئاشتی کردنەوە لەگەڵ خەڵک بۆ چارەسەر کردنی ئەو قەیرانەی خۆی ئاگرەکەی هەڵگیرساندووە،  ئێستایش هەر سوور و پێداگرە لە سەر سیاسەتە هەڵەکانی خۆی و سەرکوت کردنی ناڕازییان.

مووسەوی هەروەها بە ئاماژە بە بەڵگەکانی بەردەست و پێشینەی حکومەتی بەحرەین لە دەکارهێنانی گرووپە توندڕەوەکان و تیرۆریستانی ئەلقاعیدە بۆ تیابردنی کەسایەتییەکانی نەیاری خۆی، وتیشی؛ ئیعدامی ناڕازییان بە بیانووی  بێ بنەما هەر هەمان ستراتژیی پێشوویە بەو جیاوازییە کە ئەمجارە حکومەت لە جیاتی هاوکاری لە گەڵ گرووۆپە تیرۆریستییەکان، خۆی هاتۆتە مەیدانەوە بۆ جێبەجێ کردنی سیاسەتی تیابردنی ناڕازییان.

ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕۆژی شەممە لە درێژەی کردەوە سەرکوتخوازانەکانیدا ٢ چالاکی سیاسیی ئیعدام کرد.

ئیعدام کرانی ئەو دوو شاروومەندە بەحرەینییە لە کاتێکدا بوو کە ڕێکخراوی نەتەوەکان  و  هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەوان ڕێکخراوی لێبووردنی نیودەوڵەتی و چاوەدێری مافی مرۆڤ ڕۆژی هەینی داوایان لە ڕژێمی ئالی خەلیفە کردبوو ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات.

بەحرەین لە فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەری دژ بە ڕژێمی  ئالی خەلیفە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادوەری و هەڵگیرانی هەڵاواردن و هەروەها دەسەڵات گرتنە دەستی حکومەتێکی هەڵبژاێردراو لە وڵاتەکەیاندان، بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە لە جیاتی دابین کردنی داخوازەکانی جەماوەر، ڕووی کردۆتە توندتر کردنەوەی سەرکوت کاری و بەربڵاوتر کردنی گرتن و لەبەند کردنی بەحرەینییەکان.

 بەحرەین وەکوو چوکەترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ زیاترین زیندانی سیاسی هەیە.