یەکێتیی ئەورووپا ئیعدامەکانی ئەمدواییە لە بەحرەینی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366214-یەکێتیی_ئەورووپا_ئیعدامەکانی_ئەمدواییە_لە_بەحرەینی_شەرمەزار_کرد
یەکێتیی ئەورووپا شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا کردەوەی دڕندانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەمەڕ ئیعدام کردنی دوو چالاکی سیاسیی بەحرەینی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2019 10:29 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا ئیعدامەکانی ئەمدواییە لە بەحرەینی شەرمەزار کرد

یەکێتیی ئەورووپا شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا کردەوەی دڕندانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەمەڕ ئیعدام کردنی دوو چالاکی سیاسیی بەحرەینی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ یەکێتیی ئەورووپا لەو بەیاننامەیەدا داوای لە ڕژێمی ئالی خەلیفە کرد دەرکرانی بڕیاری سێدارە لە بەحرەین ڕاگرێ.

ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕۆژی شەممە لە درێژەی کردەوە سەرکوتخوازانەکانیدا دوو چالاکی سیاسیی ئیعدام کرد.

ئیعدام کرانی ئەو دوو شاروومەندە بەحرەینییە لە کاتێکدا بوو کە ڕێکخراوی نەتەوەکان  و  هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەوان ڕێکخراوەکانی "لێبووردنی نیودەوڵەتی" و "چاوەدێری مافی مرۆڤ" ڕۆژی هەینی داوایان لە ڕژێمی ئالی خەلیفە کردبوو ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات.

دادگەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بەردەوام خەباتگێڕانی بەحرەینی بە تۆمەتی بێ بنەما لە بەند دەکەن و بڕیاری بێوەری کردن لە مافی شاروومەندێتی، ئیعدام و یان بەندی درێژماوەیان بۆ دەردەکەن.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تا ئێستا گەلێک جار وشداریان داوە بە ڕژێمی ئالی خەلیفە کە  کۆتایی بێنێ بە سەرکوت کردنی چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

بەحرەین لە فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەری دژ بە ڕژێمی  ئالی خەلیفە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادوەری و هەڵگیرانی هەڵاواردن و هەروەها دەسەڵات گرتنە دەستی حکومەتێکی هەڵبژاێردراو لە وڵاتەکەیاندان، بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە لە جیاتی دابین کردنی داخوازەکانی جەماوەر، ڕووی کردۆتە توندتر کردنەوەی سەرکوت کاری و بەربڵاوتر کردنی گرتن و لەبەند کردنی بەحرەینییەکان.

 بەحرەین وەکوو چوکەترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ زیاترین زیندانی سیاسی هەیە.