پێداگری خەلیلزاد لەسەر بەڕێوەچوونی دانووستانی نێوان ئەفغانی تەنیا دوای ڕێککەوتنی ئەمریکاو تاڵیبان
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان پێداگری کرد لەسەر بەڕێوەبرانی دانووستانی نێوخۆی ئەفغانستان تەنیا دوای کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان ڕێی تێ دەچێ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن،"زەلمای خەلیلزاد" گوتی: قسەی زۆر لە کابۆڵ لەبارەی دانووستانەکانی دەوڵەتی ئەفغانستان و تاقمی تالیبان هاتۆتە ئاراوە بەڵام دەبێ جەختبکەین کە ئەم دانووستانانە دوای ئەمەی بەڕێوە دەچێت کە ئەمریکا ڕێککەوتننەکانی لەگەڵ ئەم گرووپە یەکجاری بکات.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئەفغانستان گوتیشی: دانووستانەکان لە نێوان ئەلئەفغانی و تالیبان و گرووپێکی دانووستانکاری لێهاتووە کە بریتین لە کاربەدەستە پایەبەرزەکانی دەوڵەتی،نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی سەرەکی ونوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئافرەتان،بەڕێوە دەچێت.
قسەکانی زەڵمای خەلیلزاد کە دوای ڕاگەیاندرانی ئامادەبوونی دەوڵەتی ئەفغانستان بۆ دەستپێکردنی وتوویژەکانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تالیبان تا دوو حەوتەی دیکە، بەیان دەکرێت لە حالێکدایە کە نوێنەرانی ئەمریکا و ئەم گرووپە،تا بە ئێستا حەوت جارفەرمیانە پێکەوە دانووستانیان کردووە بەڵام هیچ دەستهاتێکییان نەبووە.