کوژرانی لاوێکی بەحرێنی بە دەستی هێزە ئاسایشیەکانی رژێمی ئالی خەلیفە
تهمووز 29, 2019 04:12 Asia/Tehran
هێزە ئاسایشیەکانی رژێمی ئالی خەلیفەی بەحرێن لاوێکی ئیکەی ئەم وڵاتیەیان بە گوللە کوشت .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاڵمان ، ئەم لاوە بەحرێنیە رۆژی یەکشەممە لە تێکهەڵچوونی هێزە ئاسایشیەکانی بەحرێن و دەسدرێژکارانی نەیاری حکومەتی رژێمی ئالی خەلیفە کوژرا.
بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، ئەم لاوە 22 ساڵانە ناوی موحەممەد میقداد ە کە لە نەخۆشخانە گیانی سپارد .
بەحرێن لە رۆژی شەممەوە و بە دوای لە سێدارەدرانی دوو چالاکی سیاسی بە ناوەکانی ئەحمەد عیسا مەلالی و عەلی موحەممەد عەرەب گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی نێوان هێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە و ناڕازیانە .
بەحرێن لە شوباتی 2011وە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی جەماوەریی لە دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە .