ته‌مووز 30, 2019 08:45 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بازاڕێکیان لە یەمەن لە خاک و خوێندا گەوزاند

مێدیاکانی یەمەن شەوی ڕابردوو رایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی هێرشیان کردۆتە سەر بازاڕێک لە ناوچەی "قطابر" Qatabir لە پارێزگای سەعدە هەڵکەوتوو لە باکووری یەمەن.

کەناڵی ئەلمەسیرە ڕایگەیاند لەو پەلامارەدا لانیکەم ١٣ کەس کوژراون و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی راگەیاندنی کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن لە نێو برینداراندا، ١١ منداڵ دەبیندرێ.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی شەممەی ڕابردوو لە راپۆرتەکەی خۆیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، دیسان هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی خستبوویە نێو لیستی ڕەشی بنپێکەرانی مافی منداڵان.

"ئانتۆنیۆ گۆترێش" لەو راپۆرتەدا ڕایگەیاند؛ ساڵی ٢٠١٨ ، هەزار و ٦٨٩ یەمەنی لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی کوژراون و یان بریندار بوونە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ساڵی ٢٠١٧یش هاوپەیمانی سەعوودی لە بەر کوشتنی لانیکەم ٦٨٣ منداڵی یەمەنی و پە لاماردانی دەیان خوێندگە لە یەمەن، خستە نێو لیستی ڕەشی بنپێکەرانی مافی منداڵان.

سەرپەیڤ