7ی بەفرانبار، خولگەی لیۆ دەبێتە میوانداری 3 سەتەلایتی ئێرانی
کانونی یهکهم 22, 2025 20:47 Asia/Tehran
دامەزراوەی گەردونگەڕیی ئێران ڕایگەیاند ۳ سەتەلایتی زەفەری۲، پایا و کەوسەر لە بنکەی گەردونگەڕی وێستۆچنی ڕووسیا بە هاوێژەری سایۆز لە خوڵگەی لیۆ لە دوری ۵۰۰ کیڵومەتر لە زەوی جێگیر دەکرێن.
زەفەری۲ بەرهەمی ئەندازیارانی زانکۆی عیلم و سەنعەتە و لەچاو وێرژێنە پێشووەکەی بە کەرستەی وێنەگرتن و بەدالەی پێشکەوتوتر تەیار کراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەڤیزیۆنی ئێران سەتەلایتی پایا دەتوانێ لەبوارەکانی کشت و کاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، ژینگە و پلانی شارەکان بە وێنەگرتنی پێشکەوتوو بەکار بهێندرێ.
سەتەلایتی کەوسەریش کە لەلایەن کۆمپانییەکی زانستییەوە دیزاین کراوە ڕۆڵی دوورکاری و دووچەشنی لەئەستۆ دەبێ.