ته‌مووز 30, 2019 13:12 Asia/Tehran
  • ئێران پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر سەعدەی یەمەنی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئیدانە کردنی پەلاماری جەنایەتکارانەی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر بازاڕێک لە پارێزگای سەعدەی یەمەن، لەگەڵ خەڵکی ئەم وڵاتە بەتایبەت بنەماڵەی قوربانیانی ئەو پەلامارە هاوخەمی دەربڕی.

مێدیاکانی یەمەن شەوی ڕابردوو رایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی هێرشیان کردۆتە سەر بازاڕێک لە ناوچەی "قطابر" Qatabir لە پارێزگای سەعدە هەڵکەوتوو لە باکووری یەمەن  و لەو پەلامارەدا لانیکەم ١٣ کەس کوژراون و ٢٣ کەسیش بریندار بوون کە لە نێوان بریندارەکاندا ١١ منداڵ دەبیندرێ.

"سەید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە بە ڕق و بێزاری دەربڕین بەرامبەر بەو کردەوە دڕندانە  و نامرۆییە وتی: هێزە سەربازییەکانی دەسدرێژکار بۆ سەر یەمەن بە تێپەڕینی زیاتر لە چل ساڵ بە سەر دەسپێبوونی شەڕێکی کاولکەر، هیچ شتێکیان جگە لە تیاچوون و مەرگ و وێرانی بۆ یەمەن نەبووە و دەیانهەوێ شکستەکانیان لە گۆڕەپانی سیاسی و بەرەکانی شەڕ، بە قەڵاچۆ کردنی ژن و منداڵ و شاروومەندی بێ تاوان قەرەبوو بکەنەوە.

موسەوی هەروەها بە ڕەخنە لە بێدەنگە کردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر جەنایەتە جەنگییەکانی دەسدرێژکاران لە یەمەن وتیشی: ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی ئەورووپایی بە فرۆشتنی چەک و کەرەستەی جەنگی بەو دەسدرێژکارانە دەستیان هەیە لەو چەشنە جەنایەتانەدا و دەبێ وەڵامدەر بن بەرامبەر بە بڕیار و کردەوەکانیان.

 

سەرپەیڤ