ته‌مووز 31, 2019 10:14 Asia/Tehran
  • بەدیلگیرانی چل بەکرێگیراوی سەعودی لە سنوری یەمەن

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، زیاتر لە چل بەکرێگیراوی سەعودی لەرۆژاوای پارێزگای عەسیر لەباشوری عەرەبستان یەخسیر کراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "یەحیا سەریع" دوێشەو(سێ شەممە) وتی: ‌هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن پتر لە چل بەکرێگیراوی سەعودیان لە رۆژاوای پارێزگای عەسیر بەدیل گرتووە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لەو هەڵمەتەدا، دەیان بەکرێگیراوی سەعودیاش کوژران وبریندار بوون.

هێزەکانی سوپا و لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن رۆژی سێ شەممە هەروەها بە مووشەکێکی بالستیکی خۆجێی لە جۆری "زیلزالی یەک" بنکەو پێگەکانی دەسدرێژکارانی سەعودی لە پارێزگای "زالع" لەباشوری یەمەنیان کردە ئامانج.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

سەرپەیڤ