ناڕەزایەتی دەربڕینی چالاکانی دژە شەڕ لە بەریتانیا بە فڕۆشتنی چەک بە عەرەبستان
چالاکانی دژە شەڕ لە بەریتانیا ڕایانگەیاند : ئاماری فرۆشتنی چەکی ئەم وڵاتە باس لەوەدەکات لە لەندەن ڕژێمە سەرکوت کراوەکان پڕچەک دەکات وئەوکات پشتیوانیان لیی دەکات.
بە پێی نوسینی ڕۆژنامەی گاردیەن بە پێی ئاماری فەرمی وەزاڕەتی تیجارەتی نێودەوڵەتی بەریتانیا کە رٶژی سێشەممە بلاو کرایەوە، هەناردە کردنی کەل وپەلی سەربازی ئەم وڵاتە بە بڕی بێ پیشینەی ١٤ملیارد پوند لە ساڵی ٢٠١٨ گەیشت کە سەتی هەشتای ئەم چەکانە هیی عەرەبستان ، ئیمارات وبڕیکی تر لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا بووە. چالاکانی دژە شەڕی گروپی" پویش لە دژی تیجارەتی چەک " لە بەریتانیا ڕایانگەیاند ، ئەم ئامارە ، دووڕوویی لە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئاشکرا دەکات چونکە لەندەن ئیدعا دەکات لە مافی مرۆڤ ودێموکراسی پشتیوانی دەکات بەڵام لە کردەوەدا دیکتاتورەکان وڕژێمە سەرکوت کراوەکان لە سەرانسەری جیهان لە بواری چەکەمەنی دابین دەکات وپشتیوانیان لیی دەکات. دادگەی پیداچوونەوەی بەریتانیە لە مانگی ژوئەن لە پیداچوونەوە بە سەر سکاڵا لەدژی فرۆشتنی چەکەدەکار براوەکان لە شەڕی یەمەن بە ڕژێمی سەعودی دەنگی دا بەڵام دەوڵەتی بەریتانیا لە دیوانی باڵای ئەم وڵاتە داوای کرد هەتا دەنگی خۆی بەتاڵ بکاتەوە.