برینداربوونی 49 فەلەستینی لە 69هەمین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366503-برینداربوونی_49_فەلەستینی_لە_69هەمین_هەینی_رێپێوانی_مافی_گەڕانەوە
وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو رایگەیاند ، لانیکەم 49 فەلەستینی لە 69 هەمین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە بریندار بوونە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2019 03:08 Asia/Tehran
  • برینداربوونی 49 فەلەستینی لە 69هەمین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو رایگەیاند ، لانیکەم 49 فەلەستینی لە 69 هەمین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە بریندار بوونە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، رێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەێنی لەژێر ناوی " یەکگرتوویی لە گەڵ دانیشتوانی وادی حومس " بەڕێوەچوو .

 لەشکەریانی زایۆنی لە میانی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی جیا لە هاویشتنی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکهێن و ژاراویان لە دژی فەلەستینیەکان دەکار هێنا .

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین وتیشی لە نێو برینداراندا دوو پەیامنێر لەوان پەیامنێری هەواڵدەریی چینیی " شینهوا" دەبینرێن .

رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی 2018 وە بە بۆنەی رۆژی زەوی پاک لە کەرتی غەززە دەسپێبووە و هەروا بەردەوامە .

لە سی مارسی 2018 وە تا ئێستا ، زیاتر لە 310 فەلەستینی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .