کرانەئامانجی پێگەی "نەجران"ی عەرەبستان بەمووشەکی بالستیکی هێزە یەمەنییەکان
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، پێگەیەکی رژیمی سەعودی لە "نەجران" بە مووشەکی بالستیکی"بەدر ئێف" پێکاوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەسیرە؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لەو هەڵمەتەی هێزە خۆڕاگرەکان بۆسەر پێگەی رژیمی سەعودیا لە نەجران، جگە لە خەسار وزیانی دراڤی فراوان، دەیان بەکرێگیراوی سەعودیاش کوژران و یان بریندار بوون.
بەقسەی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەو هەڵمەتە، ئۆپراسیۆنێکی پێشگرانە بووە، چونکە دەسدرێژکاران بەنیازبوون لەناوچەی "سقام" بەرەو بەرە سنوریەکانی یەمەن بچنە پێش.
لەهەواڵێکی دیکەدا، سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی "ئەلناتع" لەپارێزگای "ئەلبەیزاء" ژمارێک لە ئۆتۆمبیلە سەربازیەکانی بەکرێگیراوانی سەعودیان تێکشکاند.
هەروەها سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرلەبەیانی رۆژی شەممە، پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لەباکوری "جەبەل نار" لە جیزان هەڵکەوتوو لەباشوری عەرەبستانی موشەکباران کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن ڕایگەیاند، بە سێ مووشەکی بالستیکی خۆجێی جۆری "زلزالی یەک" و چەند مووشەکی "کاتیۆشا" پێگەو بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لەباکوری عەرەبستانیان پێکا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش شەوی هەینی ڕایگەیاند، چواردە بەکرێگیراوی سودانی لەهەڵمەتی هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە جیزان هەڵکەوتوو لەباشوری عەرەبستان کوژراون.
لەو هەڵمەتەدا نۆ بەکرێگیراوی سودانیش بریندار بوون.
سوپای سودان لە ساڵی٢٠١٥وە بەناردنی هێز و چەکەمەنی، لە پەلاماری هاوپەیمانی سەعودیا بۆسەر یەمەن هاوبەشە.