موشەک باران کرانی بنکە وبارەگای بەکرێ گیراوانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366727-موشەک_باران_کرانی_بنکە_وبارەگای_بەکرێ_گیراوانی_سەعوودی_لە_باشووری_عەرەبستان
سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی سێشەممە لە وەڵام دانەوە بە دەسدرێژی وتاوانەکانی هاوپەیمانی سەعودی لە یەمەن ، بنکە وبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی لە باشووری عەرەبستانی موشەک باران کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2019 12:18 Asia/Tehran
  • موشەک باران کرانی بنکە وبارەگای بەکرێ گیراوانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان

سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی سێشەممە لە وەڵام دانەوە بە دەسدرێژی وتاوانەکانی هاوپەیمانی سەعودی لە یەمەن ، بنکە وبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی لە باشووری عەرەبستانی موشەک باران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن ڕایگەیاند بە سێ موشەکی بالستیکی بومی لە جۆری " زالزالی یەک" بنکە وبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودیان لە ناوچەی" مەجازە ئەلغربیە" لە پاڕێزگەی عەسیر ، لە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلامار. سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها دوو موشەکی زلزالی یەک یان بەرەوە شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەی ئەلسەدیس لە نەجران لە باشووری عەرەبستان هاویشت . سەرچاوە یەمەنیەکان ڕایانگەیاند زیان وخەساری زۆر قورس لە سەعەودیەکان دراوە.