کوژرانی لانی کەم هەژدە کەس بەهۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە کابۆل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366734-کوژرانی_لانی_کەم_هەژدە_کەس_بەهۆی_تەقینەوەی_تیرۆریستی_لە_کابۆل
بە هۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان ، لانی کەم هەژدە کەس کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2019 13:27 Asia/Tehran
  • کوژرانی لانی کەم هەژدە کەس بەهۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە کابۆل

بە هۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان ، لانی کەم هەژدە کەس کوژران .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی لە کابۆلەوە، کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند لە پەلاماربە ترۆمۆبیلی بۆمب ئاخنکراوی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سەربنکەی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە ناوەندی شەشی ئاسایشتی شاری کابۆل ، لانی کەم هەژدە کەس کوژران وفرەتر لە ١٠٠ کەسی تریش بریندار بوون. ژماری کوژراووبریندارەکانی ئەم تەقینەوەیە ڕانەگەیندراوە. گروپی تاڵیبان بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیەی لە ناوەندی شەشەمی ئاسایشتی شاری کابۆل گرتووەتە ئەستۆ. گروپی تاڵیبان لە حاڵێکدا بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی کابۆلی گرتووەتە ئەستۆ کە ئەم گروپە هەواڵی داوەلە  رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا لە وتووێژەکانیان لە دۆحەی قەتەر .