ئاب 07, 2019 19:37 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی ئەنساروڵلای یەمەن بەسەر ناوچە سنووریەکانی هاوسنوور لەگەڵ عەرەبستان

ئەنساروڵای یەمەن بە زیان گەیاندنی قورس لە سوپای سەعودی و پاکتاوکردنی ٣٧ خاڵی سنووری ستراتژی هاوسنووری عەرەبستان ، کۆنترۆڵی ئەم ناوچانەی گرتە دەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا" یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند : لە ڕەوتی پاکتاو کردنی ناوچە ستراتژیە کانی نێزیک پارێزگەی نەجران لە باشووری عەرەبستان ، چل ویەک سەربازی سەعودی کوژران وژمارەیەک بریندار بوون. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەهاهەواڵی دا لە ناکارامە هیشتنی هەوڵ وتەقالای سوپای عەرەبستان بۆ وەرگرتنەوەی ئەم ناوچانە . هەواڵی تر ئەمەیەکە ، یەکەی موشەکی ئەنساروڵڵا لە هاوێژرانی موشەکی بالستیکی بەدری ٢ بۆسەر بنکەی سەربازی " ڕەجلا" لە پارێزگەی نەجرانی عەرەبستان هەواڵیدا ، بەڵام ئاماری دروستی زیانەکانی ئەم پەلامارە موشەکیە هیشتا دیاری نەکراوە.

سەرپەیڤ