خۆپیشاندان لە ڕامەڵڵا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ئەشکەنجەی فەلەستینییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366765-خۆپیشاندان_لە_ڕامەڵڵا_بۆ_ناڕەزامەندی_دەربڕین_بەرامبەر_بە_ئەشکەنجەی_فەلەستینییەکان
فەلەستینییەکانی دانیشتووی ڕامەڵڵا لە سەروبەندی جێژنی قوربانی پیرۆز دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2019 09:19 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە ڕامەڵڵا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ئەشکەنجەی فەلەستینییەکان

فەلەستینییەکانی دانیشتووی ڕامەڵڵا لە سەروبەندی جێژنی قوربانی پیرۆز دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، فەلەستینییەکان داوایان لە موسڵمانان کردووە ھاوکات لەگەڵ جێژنی قوربانی پیرۆز، لە بیری ئەو حەوت ھەزار فەلەستینییەش دا بن کە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی دان. خۆپیشاندەران بەرامبەر بە کردەوەکانی ملھوڕانەی زایونییەکان لە بەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکەردا ڕق و بێزارییان دەربڕی.

چل فەلەستینیی لە بەندکراو لە گرتووخانەی سارایی ڕژێمی زایونی لە نەقەب، بۆ پشتیوانی کردن لەو دیلانەی دیکە کە لە مانگێک لەمەوبەرەوە دەستیان داوەتە مانگرتن، مانیان لە خواردن گرت.

مانگرتنی ئەم دیلانە لە خۆراک لە ھەل و مەرجێکدایە کە لەشکریانی زایونی بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو کەسایەتییانەی کە کاری ڕێکخستنی دیلەکان بە زینداندا دەکەن، پەلاماری گرتووخانەی عوفر لە سارای نەقەبیان دابوو.