گەرەنتیی ئاسایشی کەنداوی فارس بە هاوکاریی دراوسێکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366816-گەرەنتیی_ئاسایشی_کەنداوی_فارس_بە_هاوکاریی_دراوسێکان
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێگای تەلەفوونەوە وتووێژی کرد لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی قەتەر، عومان و کوەیت سەبارەت بە گرینگایەتیی ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس بە ستراتژیی هاوکاریی بەکۆمەڵ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2019 09:31 Asia/Tehran
  • گەرەنتیی ئاسایشی کەنداوی فارس بە هاوکاریی دراوسێکان

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێگای تەلەفوونەوە وتووێژی کرد لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی قەتەر، عومان و کوەیت سەبارەت بە گرینگایەتیی ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس بە ستراتژیی هاوکاریی بەکۆمەڵ .

ئەمیر سەرتیپ حاتەمی" لەو وتووێژانەدا راشکاوانە ڕایگەیاند: ئاسایشی ناوچەکە تەنیا لە لایەن وڵاتانی ناوچەوە دابین کرانی گونجاوە و بوونی هێزی بیانی هیچ ئاکامێکی جگە لە ناهێوری و ئاڵۆزی نابێ.

وەزیری بەرەڤانیی ئێران سەبارەت بە بیانووی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی ئاسایشیی دەریایی لە کەنداوی فارس و بانگەشەی بوونی زایۆنییەکان لەو هاوپەیمانییە، وشداری دا سەبارەت بە دواهاتەکانی ئەم بەشدارییەی زایۆنییەکان و پێی داگرت: هئەو اوپەیمانی سەربازییەی کە ئەمریکا بە بیانووی دامەزراندنی ئاسایشی گەمیوانی لە دووی پێکهێنانیەتی، تەنیا دەبێتە هۆی تەشەنەی ئاڵۆزی لە ناوچەکە.

دوابەدوای ئەوەی ئێران لە چوارچێوی بەرپرسایەتیی سەرەکیی خۆی لەمەڕ دامەزرانی ئاسایشی دەریایی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هورموز ، دەستی گرت بە سەر گەمییەکانی قاچاخی سووتەمەنی و هەروەها گەمییەکی نەوتهەڵگری بەریتانی لەبەر بنپێ کردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی دەریاوانی ، ئەمریکا بیانووی هاتن بۆ ناوچەکەی بە دروشمی هاوپەیمانیی ئاسایشی دەریایی هێناوەتە ئاراوە.

ئێران وەکوو وڵاتێک بە هەست بە بەرپرسایەتیی بانەوە دەورێکی گرینگ لە هاوکێشەکانی ناوچەکە دەگێڕێ و بە دامەزرانی ئاسایشی دەریایی ڕەوتی ئاسایی گوێزرانەوەی جیهانیی وزەی لە گەرووی هورموزی دەستەبەر کردووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر ئەو بڕوایەیە کە  ئاسایش خاڵی هاوبەشی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارسە و هاتنی هێزی بیانی بۆ ئەم ناوچە و جوگرافیایە بە هیچ لەونێ یارمەتیدەری دامەزرانی ئاسایش و پاوەجێی نابێ.

ئێران بەردەوام هاوکاری لەگەڵ دراوسێکانی کردووە بە پرەنسیپێکی سەرەکی لە سیاسەتی دەرەوەیی خۆیدا و لەبەر هەر ئەو گرینگایەتیی ستراتژیکەی کەنداوی فارس، بایەخ دان بەو پرەنسیپە، ئاسایشی ناوچەکە و دابەدوای ئەوەش ئاسایشی دەریایی بۆ پرۆسەی ئاسایی گوێزرانەوەی وزە لە جیهان دەستەبەر دەکات.

ئێران بەردەوام خوازیاری وتووێژ و راوێژی چالاکانە لەگەڵ دراوسێکانی لە ناوچەی کەنداوی فارس بووە و تەنانەت وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیاری واژۆ کرانی پەیمانی دەسدرێژەی نەکردنە سەر دراوسێکانی ئاراستە کردووە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمدواییە بە پێداگری لەسەر پێویستیی پەرە پێدرانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس وتی: وەڕێخستنی کۆڕی وتووێژی ناوچەیی و واژۆ کردنی پەیمانی دەسدرێژی نەکردنە سەر یەکتری تەواو پێویستە.

ڕێکارەکان و دیپلۆماسیی ئێران لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و کەنداوی فارس لە سەر بنەمای پێویستیی دەکارهێنانی توانا و پوتانسییەلی خۆجێی_ ناوچەیی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ناوچەیە و هاتنی بیانییەکان بۆ نێو ئەم گۆڕەپانە بە سوودی وڵاتانی ناوچە نییە.

ئێران بە پشت بەستن بە توانای ناوخۆیی و پوتانسییەلە خۆجێیەکانی، ئاسایشی دەریایی لە کەنداوی فارس و گەروی هورموز دابین کردووە کە ئەوەش پیشاندەری دەوری گرینگ و سەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دامەزراندنی پاوەجێی و ئاسایش لە ناوچەکەدایە.

هەر لەم ئاراستەیەدا "خالد بن محمد بن عبدالله العطیه"، وەزیری بەرەڤانیی قەتەر لە وتووێژ لەگەڵ وەزیری بەرەڤانیی ئێران وتی؛ ئاسایشی کەنداوی فارس دەبێ لە لایەن وڵاتانی ئەمبەر و ئەوبەری کەنداوی فارس دابین بکرێ و کۆماری ئیسلامیی ئێران وڵاتێکی زۆر گرینگە بۆ پاراستن و دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارس.

"شیخ ناصر صباح الاحمد الصباح"، وەزیری بەرەڤانیی کوەیتیش لە سەر ئەو بڕوایە کە کۆماری ئیسلامیی ئیران دەورێکی کاریگەر و سەرەکی لە دابین کردنی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەی کەنداوی فارس دەگێڕێ.

بە سەرنج دانی توانا و پوتانسییەلە گەورە و کاریگەرەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و کەنداوی فارس، هاوکاریی بەکۆمەڵی وڵاتانی ناوچە، پێداویستییەکانیان دابین دەکات و ئیتر پێویست بە بوونی هێزی بیانی لە ناوچەکە نابێ. لە وەها ڕەوشێکدا ئاسایش و پاوەجێیەکی هەمیشەیی لە ناوچەی ستراتژیکی کەنداوی فارس دادەمەزرێ و دەستەبەر دەبێ.