کوژرانی برای سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366823-کوژرانی_برای_سکرتێری_گشتیی_بزوتنەوەی_ئەنساروڵڵای_یەمەن
وەزارەتی نێوخۆی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن باسی کوژرانی برای سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2019 13:32 Asia/Tehran
  • کوژرانی برای سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن

وەزارەتی نێوخۆی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن باسی کوژرانی برای سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی مەسیرە،وەزارەتی نێوخۆی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە سەنعا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: دەست و پێوەندەکانی سەر بە دەست درێژکارانی سەعودی- ئەمریکی- زایونی «ئیبراهیم بەدرەدین ئەلحوسی» یان کوشتووە.

«ئیبراهیم بەدرەدین ئەلحوسی» برای عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنە.