پەردەی کەعبە لە ڕۆژی عەرەفەدا گۆڕدرا
ئاب 10, 2019 12:41 Asia/Tehran
پەردەی نوێ کەعبە ئەمڕۆ شەمە هاوکات لە گەڵ ڕۆژی عەرەفە (نۆی زیحەجە ) دوای ششتنی بە گوڵاو لەسەر کەعبە هەڵواسیا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا موسوڵمانەکان دوای خوێندنی نوێژی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە مزگەوتی حەرام شایەتی گۆڕینی پەردەی کەعبە چێندراو بە حەریر و زێڕ بوون . پەردەی کەعبە لە 675 کیلوگرام حەریری ڕەش بۆ بەشی دەرەوەیی و سەوز بۆ بەشی ناوخۆیی پێکهاتووە . بۆ ساز کردنی پەردەی کەعبە لە سەد کیلوگرام دەزووی زێڕ و 120 کیلوگرام دەزووی زیو بۆ نووسینی ئایەتەکانی قورئان لەسەر پەرەدەکە کەڵک وەرگیراوە . هەموو ساڵێک لە ڕۆژی نوی زیحەجە کاتێ کە حاجیەکان لە سارای عەرەفات دا ئامادە دەبن پەردەی کەعبە دەگۆڕدرێت . ئەمڕۆ شەمە دەی ئووتی 2019 لە عەربستان نۆی زیحەجە و ڕۆژی عەرەفەیە .