پەلاماری تۆپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366889-پەلاماری_تۆپخانەیی_هاوپەیمانیی_دەسدرێژکاریی_سەعوودی_بۆ_سەر_حودەیدەی_یەمەن
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودی شەوی ڕابردوو بە بنپێ کردنەوەی هەمدیسانی ئاگربڕ، شاری "الدریهمی" لە باشوری پارێزگای حودەیدە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەنی دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 11, 2019 03:51 Asia/Tehran
  • پەلاماری تۆپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودی شەوی ڕابردوو بە بنپێ کردنەوەی هەمدیسانی ئاگربڕ، شاری "الدریهمی" لە باشوری پارێزگای حودەیدە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەنی دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی.

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند؛ دەسدرێژکارانی سەعوودی  و بەکرێگیراوانیان زیاتر لە ٣٠ گوللە هاوەنیان بەرەو شاری "الدریهمی"  تەقاندووە.

هێشتا هیچ هەواڵ و ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕادەی زەبرو  زیانەکانی ئەو پەلامارانە بڵاو نەبۆتەوە.

ڕۆژی هەینیش فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی، ناوچەی "الحالی"یان لە پارێزگای حودەیدە بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە سێ ژن و منداڵێک کوژران و چوار کەسی دیکەیش بریندار بوون.

ئاگربڕی ڕێککەوتن لە سەر کراو لە سوید لە نیوان شاندەکانی سەنعا و ڕیاز لە سەر لە بەیانی سێشەممە ١٨ی دێسەمبەری ٢٠١٨ـەوە لە شاری حودەیدە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن دەست پێ بووە بەڵام هاوپەیمانیی سەعوودی هەموو ڕۆژێ ئەو ئاگربڕە بنپێ دەکات.

بەندەری حودەیدە سەرەکیترین ڕێگای بەڕێ کرانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنە.