شەھید بوونی سێ لاوی فەلەستینی لە بوردومانەکەی غەززەدا
ئاب 18, 2019 13:26 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: لە ھێزشە ئاسمانییەکانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە، سێ لاوی فەلەستینی شەھیدو ٤ کەسی دیکەش بریتڕلر بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕاشیگەیاندووە: برینداران و تەرمی «مەحمود عادڵ وەلایدە»ی ٢٤ ساڵان ، «موحەممەد فەرید ئەبوناموس» ٢٧ ساڵان و موحەممەد سەمیر تەرامسی» ٢٦ ساڵان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرتی غەززە.
سوپای ڕژێمی زایونی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە ئەو شاڵاوەی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھاوێژرانی سێ موشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو باشووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجامی گرتووە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی باکووری کەرتی غەززەیان بوردومان کرد.