داواکاری پەرلەمانی ئەردەن بۆ دەرکرانی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە عەمان
نوێنەرانی پەرلەمانی ئەردەن خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئیسراییل لە عەمان وبانگهێشت کرانی باڵوێزی ئەردەن لە تیل ئابیب بوون .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەردەن ڕۆژی دوشەممە بەکۆبوونەوەی خێرای لێکدانەوەی دەسدرێژیەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیسی بۆ مزگەوتی ئەقسا ، لە دەوڵەتی ئەردەن داوایان کرد هەموو هەوڵی خۆیان لەهەموو کۆڕ وکۆمەڵەکانی نێودەوڵەتی دەکاربێنن هەتا دۆخی یاسایی زاڵ بەسەر قودس بپارێزرێت. نوێنەرانی ئەردەن هەروەها لە کۆمکاری عەرەب وئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کرد لەمپەری دەسدڕێژی زایۆنیەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا وپیرۆزایەتی موسوڵمانان بن وکردەوەی پێویست بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین ئەنجام بدەن . عومەر ئەلرزاز " سەرۆک وەزیرانی ئەردەنیش بە شەرمەزار کردنی دەسدرێژیەکانی ئەم دواییەی ئیسراییل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا پیداگری کرد لەسەر هەوڵ وتەقالای یاسایی ودیپلۆماتیکی دەوڵەتی ئەردەن بۆ پاڕاستنی دۆخی مێژوویی ویاسایی مزگەوتی ئەقسا. وەزاڕەتی دەرەوەی ئەردەن ڕۆژی یەکشەممە باڵوێزی تل ئابیب لە ئەمانی بانگ کرد . ئیدارە و چاودێری بە سەر شوێنە ئیسلامیەکان لە شاری قودسی فەلەستینی داگیر کراو لەئەستۆی وەزاڕەتی ئەوقاف وکاروباری دینی ئەردەنە. سەربازان وشارۆچکە نشینانی زایۆنی ، یازدەی ئۆت ، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جێژنی قوربان پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا و دەیان فەلەستینیان بریندار کرد.