نیگەرانی دەربڕینی هاوپەیمانی تازەلاوانی چواردەی فڤۆریەی بەحرەین سەبارەت بە ئازاردانی زیندانیانی ئینقلابی
مه کته ب سیاسی هاوپەیمانی تازەلاوانی ئینقلابی چواردەی فڤۆریەی بەحرەین بە تاوانبار کردنی ئەمریکا وئینگلیز بە هاودەستی لەگەڵ ڕژێمی ئالی خەلیفە ، لەمەڕ سەلامەت وئاسایشتی "زیندانیانی ئەندیشە" لە زیندانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە ، نیگەرانی دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، هاوپەیمانی تازەلاوانی چواردەی فڤۆریەی بەحرەین ڕۆژی دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : زیندانیەکانی ئەندیشە لە زیندانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەگەڵ کردەوەی زاڵمانە ڕووبەڕوون ومەبەستی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەم کردەوانە ، شکانی ورە وئیرادەی بەندیانی شۆڕشگیرە. هاوپەیمانی چواردەی فڤۆریەی بەحرەین پیداگری کرد، ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیەکان لە زیندانی ئالی خەلیفە لە یەکیەتی ویەکگرتوویی لەگەل زیندانیانی مان گرتوو لە خوراک ولە سلولی تاکەکەسیی دان ولە کەمترین مافی خۆ بێوەرین وبڕێکی تر لە زیندانیەکانیش لە ژووری تاکە کەسی دا سزا دەدرێن. مه کته ب سیاسی هاوپەیمانی تازەلاوانی شۆڕشگیری چواردەی فڤۆریەی بەحرەین ڕژێمی ئالی خەلیفەی بە بەرپرسیی تۆکمە وتەواوی وەمەترسی خستنی سەلامەتی هەموو زیندانیانی سیاسی زانی ولە بلیمەتان وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی داوای کرد بەرپرسایەتی خۆیان جێ بەجێ بکەن. ڕژێمی بەحرەین لە حەوت ساڵی ڕابردوو فرەتر لە یازدە هەزار شارومەندی بەحرەینی بە تاوانی پڕوپوچ دەسگیر ، ژمارەیەکی ئیعدام کرد، ،مافی شارومەندایەتی لەبڕێک وەرگرت ویا لەوڵات دەری کردن .