پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر پێتەختی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367371-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگیەکانی_هاوپەیمانی_سەعوودی_بۆ_سەر_پێتەختی_یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی سەر لە بەیانی سێشەممە بە شێوەی بەربڵاو "سەنعا"ی پێتەختی یەمەنیان بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2019 04:45 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر پێتەختی یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی سەر لە بەیانی سێشەممە بە شێوەی بەربڵاو "سەنعا"ی پێتەختی یەمەنیان بۆردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ژێدەرە هەواڵییەکان باسی بیسرانی دەنگی چەن تەقینەوەیەکی توند لە سەنعایان کردووە.

گەشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە ئاسمانی یەمەن ئێستایش هەر بەردەوامە.

هێشتا هیچ راپۆرت و هەواڵێک سەبارەت بە زەبرو زیانی شیمانەیی ئەو پە لامارە بڵاو نەبۆتەوە.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەنیش شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ٥ سەربازی سەعوودی لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە یەمەنییەکان لە سنوورەکانی باشووری عەرەبستان کوژراون.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند ئەو ٥ سەربازی سەعوودییە لە شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە سنوورەکانی باشووری عەرەبستان کوژراون.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.