ئاب 20, 2019 18:02 Asia/Tehran
  • گەمارۆی ناوەندە سەربازییەکانی هێزێن مەنسوور هادی لەلایەن جودایی خوازانی باشووری یەمەن

هێزە جودایی خوازەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوری یەمەن سەربە ئیمارات، ژمارێک ناوەندی سەربازیی هێزە تایبەتییەکانی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن لە پارێزگای "ئەبیەن"یان گەمارۆ دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجزیرە، هێزەکانی پشتێنی ئاسایشیی سەربە ئەنجومەنی ئینتقالیی باشاری یەمەن بەگەمارۆی ئەو ناوەندە سەربازیانە لە شاری زەنگبار سەر بە پارێزگای ئەبیەن لەباشوری ئەو وڵاتە لەهێزەکانی مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەنیان ویست هەتا تەسلیم ببن، دەنا هێرش دەکەنەسەر بنکەو بارەگاکانیان.

هێزەکانی سەربە ئەنجومەنی ئینتقالیی باشور هەروەها بنکەی سەرکردایەتیی پۆلیسی ئەبیەن لە شاری زەنگباریان گەمارۆ دا.

ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوری یەمەن پێنج شەممەی ڕابردوو زۆربەی پاسگەو باڵەخانە حکومەتییەکان لەشاری عەدەن لەباشوری یەمەنیان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوەو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە پارێزگا باشوریەکان لەلایەن ئەو ئەنجومەنەوە بەشێوەی سەربەخۆ ئیدارە دەکرێ.

ئەو ئەنجومەنە ڕایگەیاندووە، ئامانجە یەکجارییەکەی، پێکهێنانەوەی وڵاتی یەمەنی باشورە.

هاوپەیمانیی سەربازیی عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات لە دەسدرێژی بۆسەر یەمەن پاش تێپەڕینی زیاترلە چوارساڵ شەڕ و خوێن ڕشتن لەو وڵاتە، ئەو ڕۆژانە بووە بە گۆڕەپانی شەڕ وپێکدادانی بەوەکالەت و کوشتار لە باشوری یەمەن.

سەرپەیڤ