ئاب 21, 2019 09:41 Asia/Tehran
  • محەممەد عەبدوسەلام: ئاسایشی عەرەبستان گرێدراوی کۆتایی دەسدرێژکاریی سەربازییە

وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت؛ بێتوو ڕژیمی سەعودیا کۆتایی بێنێ بە دەسدرێژکاریی سەربازی، ئاسایش سەرلەنوێ سەقامگیر دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "محەممەد عەبدوسەلام " رۆژی سێ شەممە لە توئیتەردا بەئاماژە بەوەی کە رژیمی سەعودیا لەبەر نەبوونی دەسەڵات و گەشەی سیاسی، لەهەوڵدایە پاڵپشتی دەرەکی بەدەست بێنێ، نووسی: درێژەی دەسدرێژکاریی بۆسەر یەمەن، هیچ ئاسایشێک بۆ دەسدرێژکارانی بەدواوە نابێ وئەوان(عەرەبستان-ئیمارات) لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەی زۆرمەترسیداردا، سست و لەرزۆک دەبن.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووە.

رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانی لەو وڵاتەدا بێننە دی (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).

 

سەرپەیڤ