ئاب 22, 2019 18:14 Asia/Tehran
  • ئەلمەشات: ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەمەر بایکۆتکردنیی هاوردەی ماددەی خۆراکی بۆ یەمەن دا رۆڵی هەیە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن گوتی: ڕێکخراوەی نەتەوەکان هاوکات لەگەڵ هێنانە ئارای باسی گیرو گرفتەکانی ئابووری ئەم وڵاتە و پێوەندی دانیی ئەم بابەتە بەشاری داگیر کروای عەدەن، لە بایکۆتکردنیی هاوردەی خۆراکی بۆ یەمەن دا رۆڵی هەیە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەسیرە،"مەهدی ئەلمەشات" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی  یەمەنشەوی پێنجشەممە لە دیداری "مارتین گریفیتس" نوینەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان  لەکاروباری ئەم وڵاتە بە باسکردنی ئەمەی کە ڕووداوەکانی عەدەن و پارێزگا باشووریەکان، زێدەخوازییەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری ئەوانی لە قەاو دایەوە ،گوتی: ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ ڕێگا چارەی خێرا بۆ هەڵوەشاندنەوەی  بەرتەسکییەکان لە سەر هاوردەی کاڵا لەبەندەری حۆدەیدە(رۆژئاوای یەمەن) ئاراستە بکات

 قسەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن بە دوای ئالۆزییەکانیی ئەمدواییە لە بەندەری عەدەن، باشووری یەمەن،لە نێوان ئەنجوومەنیی ئینتقاڵی باشوور کە ئیمارات داکۆکی لێدەکات لەگەڵ هێزەکانی ئەمەگدار بە دەوڵەتی لەکارکشاوەی "عەبد ڕەبە مەنسور هادی" کە عەرەبستان پشتگری لێ دەکات.

"عەبدولمەلێک ئەلحووسی" ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەنیش شەوی پێنجشەممە لە دیدار لەگەڵ "مارتین گریفیتس" نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کارو باری ئەم وڵاتەخوازیاری بەڕێوە چوونی تۆکمەو تەواوی ڕێککەوتننی ئاشتی سوید بووە.

سەرپەیڤ