نۆهەمین خولی دانوستانی ئەمریکا و تالیبان لە قەتەر دەست پێبوو
نۆهەمین خولی دانوستانی بە ناوی ئاشتیی لە نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و تالیبان لە دۆحەی پێتەختی قەتەر دەست پێ بوو.
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز؛ "زەبیحوڵلا موجاهید" وتەبێژی تالیبان وتی؛ لە نۆهەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی ئەفغانستان کە ئێوارەی پێنجشەممە لە دۆحەی پێتەختی قەتەر دەست پێبوو، بەرپرسایەتیی شاندی دانوستانکاری تالیبان لە ئەستۆی "شیرمحمد عباس استانکزی" دایە و لە لایەن ئەمریکایشەوە "زەلمای خەلیل زاد" و ژەنەراڵ "ئێسکات میلەر" فەرماندەری هێزی سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەشدارییان کردووە.
لەم خولەی دانوستان هەروەک خولەکانی پێشوو مەسەلەی دیاری کردنی خشتەی زەمەنی بۆ چوونەدەری هێزە سەربازییە بیانییەکان بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.
ئەنجامی هەشتەمین خولی دانوستانی نێوان ئەمریکا و تالیبان کە چەن ڕۆژ لەمەوبەر لە قەتەر کۆتایی هات ناڕوون و تەماوییە.