شکست هێنانی ئۆپەراسیۆنی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە نەجرانی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367656-شکست_هێنانی_ئۆپەراسیۆنی_بەکرێگیراوانی_سەعوودی_لە_نەجرانی_عەرەبستان
هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە ناوچەی "الصوح"ی نەجران لە باشووری عەرەبستان بەرپەرچ دایەوە کە بەنیازی پێشرەوی بەرەو بنکەکانی هێزە یەمەنییەکان بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2019 09:13 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی ئۆپەراسیۆنی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە نەجرانی عەرەبستان

هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە ناوچەی "الصوح"ی نەجران لە باشووری عەرەبستان بەرپەرچ دایەوە کە بەنیازی پێشرەوی بەرەو بنکەکانی هێزە یەمەنییەکان بوون .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ لە شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دژ بە بەکرێگیراوانی سەعوودی، ژمارێک لە دەسدرێژکارانی سەعوودی کوژراو و بریندار بوون و چەک و کەرەستە جەنگییەکانیان تیاچوون.

دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.