حێزبۆڵڵای لوبنان 2 فڕۆکەی سیخووڕی ئسرائیلی خستەخوارەوە
بەرگری ئاسمانی حێزبۆڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی یەکشەمە 2 فڕۆکەی سیخووڕی بێ سەرنشینی ڕژیمی زایونی لە باشووری بەیرووت پێتەختی لوبنان خستە خوارەوە .
کاناڵی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی حێزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند سیستمی بەرگری ئاسمانی حێزبۆڵڵا ئەو 2 فڕۆکە بێ سەرنشینەی ئیسرائیلی لە ناوچەی زاحیە لە باشووری بەیرووت کردە ئامانج . دەسدرێژی فڕۆکەی سیخووڕی ڕژیمی زایونی بۆسەر سنووری ئاسمانی لوبنان کاژێرێک دوای پەلاماری ئەو ڕژیمە بۆ سەرسووریا ڕووی دا . ڕژیمی زایونی بەردەوام سنووری ئاسمانی دەریایی و زەوینی لوبنان پێشێل دەکات . نوێترین پەلاماری ڕژیمی زایونی بۆ سەر سووریا کاتژمێرێک لە مەوبەر بوو . فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی شەوی یەکشەمە چەندین مووشەکیان بەرەو گوندی عەفریا لە باشووری پێتەختی سووریا هاویشت . سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی سووریا ڕووبەڕوو بوەوە لە گەڵ ئەو پەلامارە مووشەکیەی ڕژیمی زایونی .