بۆردومانی فڕۆکەخانەی جیزانی عەرەبستان لە لایەن یەمەنیەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367678-بۆردومانی_فڕۆکەخانەی_جیزانی_عەرەبستان_لە_لایەن_یەمەنیەکانەوە
ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی رابردوو لە وڵامی دەسدرێژکاری و تاوانکاریەکانی هاوپەیمانیی سعودی لە یەمەن ، فڕۆکەخانەی جیزان لە باشووری عەرەبستانیان موشەک باران کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2019 03:54 Asia/Tehran
  • بۆردومانی فڕۆکەخانەی جیزانی عەرەبستان لە لایەن یەمەنیەکانەوە

ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی رابردوو لە وڵامی دەسدرێژکاری و تاوانکاریەکانی هاوپەیمانیی سعودی لە یەمەن ، فڕۆکەخانەی جیزان لە باشووری عەرەبستانیان موشەک باران کرد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن ، یەحیا سەریع ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند ، یەکینەی موشەکیی ئەم وڵاتە بە دە موشەکی بالستیکی لە جۆری بەدری یەک ، هێلانەی فڕۆکە جەنگیەکان و کۆپتەرەکانی ئاپاچی لە فڕگەی جیزان پێکاوە .  لەم پەلامارە موشەکیەدا دەیان لەشکەری سعودی کوژراون  یان بریندار بوونە .

 فڕۆکەخانەکانی جیزان و ئەبها و هەروەها بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە باشووری عەرەبستان لە چەند حەوتەی رابردوودا بە جاران لە لایەن یەکینەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن پێکراوە .