لەئاکامی ڕوودانی سێ تەقینەوە لە غەززە، دوو فەلەستینی شەهید بوون
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە سێ تەقینەوە لە کەرتی غەززە ڕووی داوە.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، لەو سێ تەقینەوەدا لانیکەم دوو فەلەستینی شەهید و چەند کەسی دیکەش بریدنار بوون.
بەپێی ڕاگەیاندنی ژمارێک سەرچاوەی فەلەستینی، تەقینەوەی یەکەم پاش پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر ماتۆڕسکلیتێک لەڕۆژاوای کەرتی غەززە ڕووی داوە. بەڵام رژیمی زایۆنی هەرچەشنە پەلامار بۆسەر کەرتی غەززەی ڕەت کردەوە.
تەقینەوەی دووهەمیش لەڕۆژاوای کەرتی غەززە ڕووی دا کە بەهۆیەوە چەند پۆلیس بریندار بوون.
تەقینەوەی سێهەمیش لەناوچەی "ئەلزەهرا" لەباشوری کەرتی غەززە ڕووی دا کە لەو تەقینەوەشدا، ژمارێک پۆلیس بریندار بوون.
شووناس و هۆی ڕوودانی ئەو تەقینەوانە لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدار خەریکە تاووتوێ دەکرێ.
بەرپرسانی کەرتی غەززە بەمەبەستی پێوشوێن گرتن و خستنەژێر چاودێریی گۆڕانکارییە ئاسایشییەکان، حاڵەتی ئامادەیی گشتیان ڕاگەیاندووە.
فڕۆکە شەڕکەرەکان، کۆپتەرەکان و تۆپخانەی رژیمی زایۆنی لە چەند حەوتەی ڕابردوودا ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان بۆردومان کردووە.
رژیمی زایۆنی لە دیسەمبەری٢٠١٧وە خولی نوێی پەلاماری ئاسمانی بۆسەر کەرتی غەززەی خستووەتەنێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.