قۆڵبەست کرانی ١٤ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367831-قۆڵبەست_کرانی_١٤_فەلەستینی_لە_کەرتی_ڕۆژئاوای_چۆمی_ئەردەن
لەشکریانی ڕژێمی زایونی وێڕای ھەڵکوتانە سەر ماڵی فەلەستینییەکان ١٤ کەسیان لە ناوچە جۆڕبەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن قۆڵبەست کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2019 15:10 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ١٤ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن

لەشکریانی ڕژێمی زایونی وێڕای ھەڵکوتانە سەر ماڵی فەلەستینییەکان ١٤ کەسیان لە ناوچە جۆڕبەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،لەشکریانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی چوارشەممە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەلەستینییەکان و بە بانگەشەی بەشداری کردن لە کردەوەی تێکدەرانەی دژی ئیسرائیل کۆمەڵێکیان لێ قۆڵبەست کردن.

«کۆڕی ڕاگەییشتن بە کاروباری یەخسیرانی فەلەستینی» لە ڕاپۆرتێکدا ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی کە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی دان شەش ھەزارو پانسەد کەس ڕاگەیاند کە لە نێویاندا ٢٣٠ منداڵ، نزیکەی ٥٠ ئافرەت، ٥٠٠ زیندانیی بەبێ دیاری کرانی تاوان و ھەزارو ھەشتسەد نەخۆشیش بەدی دەکرێت.

«ناوەندی توێژینەوەی دیلە فەلەستینییەکتن»یش لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو ٤٢٠ فەلەستینی بە ھۆی فەرمانبەران و لەشکریانی ڕژێمی زایونییەوە قۆڵبەست کراون کە لە نێویاندا ٦٢ منداڵ و ١٠ ئافرەتیش ھەن.

هێزەکانی داگیرکەری ڕژێمی زایونی هەموو ڕۆژێک بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان بە هەڵکوتانەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن  و قودسی پیرۆز، لاوانی فەلەستینی ڕاپێچ دەکەن و هێندێک جاریش بەبێ هیچ تاوانێک زیندانییان دەکەن.