پەلاماری ئاسمانی هێزەکانی حەفتەر بۆ سەر باشووری ڕۆژئاوای پێتەختی لیبیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367844-پەلاماری_ئاسمانی_هێزەکانی_حەفتەر_بۆ_سەر_باشووری_ڕۆژئاوای_پێتەختی_لیبیا
لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەربە هێزەکانی خەلیفە حەفتەر بۆسەر باشووری ڕۆژئاوای ترابلۆس ، پێتەختی لیبی ، ژمارەیەک لە هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی ئەم وڵاتە کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2019 16:07 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی هێزەکانی حەفتەر بۆ سەر باشووری ڕۆژئاوای پێتەختی لیبیا

لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەربە هێزەکانی خەلیفە حەفتەر بۆسەر باشووری ڕۆژئاوای ترابلۆس ، پێتەختی لیبی ، ژمارەیەک لە هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی ئەم وڵاتە کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەوالدەری فارس ، هێزەکانی ژنراڵ خەلیفە حەفتەر بەناوی سوپای نیشتمانی لیبیا بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شوێنی نیشتەخیی کرانی هێزەکانی دەوڵەتیی وێفاقی نیشتمانی لە تێپەڕگەی ئەلهیرە لە بیست کیلومەتری باکووری شاری غەریان دایە بەر پەلامار کە لەئاکامدا ژمارەیەک لەم هێزانە کوژران . تیپەڕگەی ستراتژیکی ئەلهیرە ناوچەی ئەلعزیزیە وشاری غریان بە یەکەوە دەلکێنێت وجادەی سەرەکی باکوور بە ڕۆژئاوای لیبیایە . لەم ڕووەوە تێپەڕگەیەکی گرینگ بۆ گەیشتنی سەربازان وکەرەسە وئامیری سەربازی بۆسەر هێزەکانی حەفتەر دێتە ئەژمار . عەبدوڵڵا کشلاف فەرماندەی یەکەی بەرەڤانی لە غریان سەربە هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی وتی دوای تێکەڵچوونە توندوتیژەکان دوینێ سێشەممەی هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی جاڕێکی تر توانیان کۆنترۆڵی شاری ستراتژیکی غریان بگرنە دەس وئەم شارە وگردوپەڕی لە ژێر دەستی هێزەکانی حەفتەر ئازاد بکەن. هیزەکانی  حەفتەر بەناوی سوپی نیشتمانی لیبیا لە چواری ئاوریل پەلامار بۆسەر ترابلۆسی ، پێتەخت، بەنیازی داگیر کردنی ئەوین کە هەتا ئێستاکە نەیانتوانینوە وسەرنەکەوتوون.