ناتانیاھۆ: ترەمپ لەپاش ھەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل پەردە لە سەر «سەودای سەدە» ھەڵدەداتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367849-ناتانیاھۆ_ترەمپ_لەپاش_ھەڵبژاردنەکانی_ئیسرائیل_پەردە_لە_سەر_سەودای_سەدە_ھەڵدەداتەوە
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەپاش ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ئیسرائیل پەردە لە سەر گەڵاڵەی ناسراو بە «سەودای سەدە» ھەڵدەداتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2019 03:16 Asia/Tehran
  • ناتانیاھۆ: ترەمپ لەپاش ھەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل پەردە لە سەر «سەودای سەدە» ھەڵدەداتەوە

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەپاش ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ئیسرائیل پەردە لە سەر گەڵاڵەی ناسراو بە «سەودای سەدە» ھەڵدەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس ، «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە وتی:«داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  گەڵاڵەی ناسراو بە «سەودای سەدە» لەپاش ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ئیسرائیل پێشکەشی ھەموو جیھان دەکات.

«جەسۆن گرینبێلات_Jason Greenblatt» نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیاش ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بوو، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەتا بەرلە ھەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لە ١٧ی سپتامبەردا پەردە لە سەر گەڵاڵەی «سەودای سەدە» ھەڵدەداتەوە.

«سەودای سەدە» گەڵاڵەیەکی تازەیە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە کە بەنیازی لەنێو بردنی مافی جەماوەری فەلەستینە. وەک باسی دەکرێت گوایە ئەم گەڵاڵەیە بە ھاریکاریی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەب ئامادە کراوە.

بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە، قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایونی دەکرێت، ئاوارەکانی فەلەستینی لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێت و فەلەستین تەنیا داگری پاشماوەی  زەوییەکانی بەشی  ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە دەبێت .

لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە دا، داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی شاری داگیرکراوی قودسی وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو باسی بڕیاری خۆشی کرد بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیر کراو.

دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ١٤ی مای ٢٠١٧ لە سای لێنەھاتوویی و خەمساردیی ڕێکخراوەکانی بانگەشەکەری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، ئەو بڕیارەی خۆی جێبەجێ کردو باڵوێزخانەی خۆی لە تەلەبیبەوە گواستەوە بۆ قودسی داگیرکراو کە ئەمەش لەگەڵ ناڕەزامەندیی بەربڵاوو سەرتاسەریی جەماوەری فەلەستین دا بەرەوڕوو بووەوە.

بەیتولموقەددەس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسڵمانانی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە، بەشێکی دانەبڕاوەی فەلەستین و یەکێک لەو سێ پیرۆزگە ئیسلامییانە دێتە ئەژمارو لای موسڵمانان جێ و شوێنێکی گرینگ و تایبەتیی هەیە. قودس لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە لایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە داگیر کراوە .