ناڕەزایەتی دەربڕینی کۆمکاری عەرەب لەگەڵ ڤەگوێزرانی باڵوێزخانەی هێندوراس بۆ قودس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367974-ناڕەزایەتی_دەربڕینی_کۆمکاری_عەرەب_لەگەڵ_ڤەگوێزرانی_باڵوێزخانەی_هێندوراس_بۆ_قودس
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب، گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی هێندوراس بۆ قودسی داگیر کراوی بە پێچەوانەی هاوسەنگیەکانی مافی نێودەوڵەتی زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2019 13:02 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی کۆمکاری عەرەب لەگەڵ ڤەگوێزرانی باڵوێزخانەی هێندوراس بۆ قودس

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب، گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی هێندوراس بۆ قودسی داگیر کراوی بە پێچەوانەی هاوسەنگیەکانی مافی نێودەوڵەتی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەهد " ئەحمەد ئەبو غەیز " سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە نامەیەکەدا بۆ" خوان ئورلاندو هێرناندز" سەرۆک کۆماری هێندوراس ، گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تل ئابیب بۆ قودسی بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتی زانی. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستینیش لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە لە هێندوراس لەبەر کرانەوەی نوسینگەی دیپلۆماتیک لە شاری قودسی داگیر کراو سکاڵا بکات. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەلەستین ، بەنیازە سکالانامەیەک بۆ کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی هێندوراس لەبەر کرانەوە نوسینگەی دیپلۆماتیک لە قودس بداتە دەستەوە. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەلەستین وتی: ئەم بڕیارەی هێندوراس بنپێکردنی مافی گەلی فەلەستین وبنپێکردنی یاساوڕێسای نێودەوڵەتیە. کردەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گوێزرانەوەی  باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تل ئابیب بۆ قودسی داگیر کراو، هاوڕییەتی وڵاتانێکی زۆر کەم وەکوو هێندوراس وگواتمالای لەگەڵ بوو. کاربەدەستانی زۆرێک لە وڵاتان ، ئەم کردەوەیەی ترامپ  بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزانن.