زایۆنییەکان گەنجێکی فەلەستینیان شەهیدکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367978-زایۆنییەکان_گەنجێکی_فەلەستینیان_شەهیدکرد
گەنجی فەلەستینی کە ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێپێوانی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە لە لایەن سەربازانی زایۆنیستیەوە بە گوللە بریندار ببوو، ئەمرۆ شەممە لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2019 13:51 Asia/Tehran
  • زایۆنییەکان گەنجێکی فەلەستینیان شەهیدکرد

گەنجی فەلەستینی کە ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێپێوانی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە لە لایەن سەربازانی زایۆنیستیەوە بە گوللە بریندار ببوو، ئەمرۆ شەممە لە نەخۆشخانە شەهید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی ، وەزاڕەتی تەندوروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ئەم گەنجە ٢٥ساڵەنە ڕۆژی ڕابردوو هەینی بە بەشداری کردن لە ڕێپێوانی " گەڕانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە کەوتە بەر دەڕێژی سەربازانی زایۆنی وئەمڕۆ شەهید بوو. ئەم وەزاڕەتخانەیە وتی؛ لە پەلاماری ڕۆژی ڕابردوو بۆسەر بەشداربووان لە ڕێپێوانی گەڕانەوە ، ٧٥فەلەستینی بریندار بوون کە ١٨کەسیان منداڵ وئافرەتن. سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها بە وەبەرپەلامار دانی هەواڵنێرانێک کە بۆ تۆمار کردنی ڕێپێوانی گەڕانەوە لە غەززە دان ، بە هاویشتنی گوللە وێنەگری هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیایان بریندار کرد. ڕێپێوانە گەورەکانی گەڕانەوە لە ٣٠ی مارسی ساڵی ٢٠١٨ " دەی خاکەلێوەی ساڵی ٩٧ بۆ کۆتایی دان بە گەمارۆی سێزدە ساڵەی کەرتی غەزز ولە ناڕەزایەتی دەبڕین بە گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس بەڕێوە دەچێت.