مووشەکبارانی بنکە و مەتەرێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە عەسیری عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368002-مووشەکبارانی_بنکە_و_مەتەرێزەکانی_هاوپەیمانی_سەعوودی_لە_عەسیری_عەرەبستان
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو لە وەڵام بە دەسدرێژی و جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن، بنکە و مەتەرێزەکانی ئەم هاوپەیمانییەیان لە پارێزگای "عەسیر" هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان مووشەکباران کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 01, 2019 07:45 Asia/Tehran
  • مووشەکبارانی بنکە و مەتەرێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە عەسیری عەرەبستان

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو لە وەڵام بە دەسدرێژی و جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن، بنکە و مەتەرێزەکانی ئەم هاوپەیمانییەیان لە پارێزگای "عەسیر" هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان مووشەکباران کرد.

بە پێی هەواڵدەریی فارس؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ بە سێ مووشەکی بالستیکی خۆجێی لە مۆدیلی "زلزال 1"، بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە بوارگەی "علب"ی پارێزگای عەسیر داوەتە بەر پە لامار.

ژێدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند؛ زەبر و زیانێکی قورس لە سەعوودییەکان و بەکرێگیراوانیان کەوتووە.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  شەوی شەممەیش بە چوار مووشەکی بالستکی "زلزال 1" شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعوودییان لە نزیکی بوارگەی "علب" دابوویە بەر پە لامار.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەموو ڕۆژێ خاکی عەرەبستان بە مووشەکی بالستیک دەدەنە بەر پەلامار کە ئەو کردەوەیان لە ڕاستیدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە دەسدرێژیی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و وەبەر پەلاماردانی خەڵکی مەدەنیی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.