وەزیری بەرەڤانی لوبنان: وەڵامی هەرجۆرە دەسدرێژکاری ئیسرائیل دەدەێنەوە
وەزیری بەرەڤانی لوبنان بە پیداگری لەسەر ئەمەکە سوپای ئەم وڵاتە وەڵامی هەرجۆرە دەسدڕێژکاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان دەداتەوە وتی: لوبنان ئەمڕۆ بەهێزتر لە هەر کاتێکی ترە.
" ئلیاس بوسەعب" وەزیری بەرەڤانی لوبنان لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلعەهد وتی" : لوبنان لەهەر قەیرانێکدا کە تێدەپەڕێت ، بەهێزتر دەبێت وبەتایبەت لە سێبەری هێزەکانی خۆڕاگری ، سەرۆک کۆمار بەهێز وبەرپرسانی وشێار ، ئەم پرسە بە باشی دەبینرێت وئیسرائیلیەکان لەم پرسە ئەزمون وەردەگرن. بوسەعب وتیشی :سەرۆک کۆماری لوبنان و کاربەدەستانی تری لوبنانی گرینگایەتی نادەن بە هیچ زەخت وگوشارێکی دەرەکی وتەنیا شتێک کە بۆ بەرپرسانی لوبنانی گرینگایەتی هەیە ، بەرژەوەندی لوبنانە. هێزەکانی حیزبۆڵڵا ڕۆژی یەکشەممە یەکەمی سێپتەمبەر وادە وبەڵینی سەیید حەسەن نەسروڵلا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵای لوبنان بۆ وەڵام دانەوە بە پەلامارەکانی ئیسرائیل یان جێ بەجێ کرد ووەڵامێکی بە هێز وگورچکبڕیان بەم پەلامارانە دایەوە. حیزبۆڵڵای لوبنان پاشنێوەرووی یەکشەممە لە کاردانەوە بە دەسدرێژیەکانی ڕژێمی ئیسراییل بە لوبنان ، ترۆمۆبیلێکی سەربازی زایۆنیستەکانیان لە باکووری سەرزەویە داگیر کراوەکان دایە بەر پەلامار کە بە هۆیەوە هەموو سەرنسینەکانی ئەم ترۆمۆبیلە کوژران یا بریندار بوون.