کوژرانی ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی سەعودی لە باشووری یەمەن
لە هەڵمەتی سوپاولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە باشووری ئەم وڵاتە، ژمارەیەک لە بەکرێگیراوان کوژران .
یەکەی مووشەکی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە بە مووشەک، ناوەندی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە پادگانی" خالید" لە ناوچەی موزع لە پارێزگەی تەعیزی یەمەن یان دایە بەرپەلامار کە دوابەدوای ئەم پەلامارە ژمارەیەک لە بەکریگیروان کوژران ویا بریندار بوون. سەرتیپ " یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی؛ هێزی فڕٶکەی بێ فڕٶکەوانی سوپای یەمەن، بنکەوبارەگای هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودی لە شارستانی سنووری " حەرز " یان دایە بەر پەلامار کە لەم هەڵمەتەیش ژمارەیەک لە دەسدرێژکارانی سەعودی کوژران . هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بۆ پەلامار کردن بۆسەر بنکە وناوەندی هێزە چەکدارەکان لە یەمەن لە شارستانی حەرز ئامادە دەبوون کەکەوتنە بەرئەم پەلامارە.