نەسرووڵڵا: سەردەمی بنپێ کرانی سەروەریی لوبنان لە لایەن زایۆنییەکانەوە کۆتایی هاتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368104-نەسرووڵڵا_سەردەمی_بنپێ_کرانی_سەروەریی_لوبنان_لە_لایەن_زایۆنییەکانەوە_کۆتایی_هاتووە
بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان بە وشدار دان بە ڕژێمی زایۆنی لە حاند کردەوە دنەدەرانەکانی ئەم ڕژێمە دژ بە لوبنان وتی: هەرچەشنە کردەوەیەکی دنەدەرانەی زایۆنییەکان بەرەوڕووی کاردانەوەی گورچکبڕی خۆڕاگری دەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2019 09:28 Asia/Tehran
  • نەسرووڵڵا: سەردەمی بنپێ کرانی سەروەریی لوبنان لە لایەن زایۆنییەکانەوە کۆتایی هاتووە

بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان بە وشدار دان بە ڕژێمی زایۆنی لە حاند کردەوە دنەدەرانەکانی ئەم ڕژێمە دژ بە لوبنان وتی: هەرچەشنە کردەوەیەکی دنەدەرانەی زایۆنییەکان بەرەوڕووی کاردانەوەی گورچکبڕی خۆڕاگری دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەید حەسەن نەسرووڵلا" شەوی رابردوو لە لێدوانێکدا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئیتر سەردەمی بنپێ کرانی سەروەریی لوبنان لە لایەن زایۆنییەکانەوە کۆتایی هاتووە ، وتی: داکۆکیی دەوڵەت، سوپا و گەلی لوبنان لە  ئۆپەراسیۆنی ئەمدواییەی هێزەکانی خۆڕاگری ئەوەی سەلماند کە حیزبوڵڵا لە وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی زایۆنییەکان پشتی گرمە  و بە تەواوەتی پشتیوانی لێ دەکرێ.

بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی ناکامی هەفتەی ڕابردووی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەڤەری باشووری بەیرووت وتی: بە وشیاری سوپا و خۆڕاگری لوبنان، ئیتر هیچ بەشێک لە خاکی لوبنان نابێتە گۆڕەپانی شەڕ بۆ سوپای ئیسراییل.

سەید حەسەن نەسرووڵلا وتی: لە ڕابردوودا لە مەزرا داگیرکراوەکانی شەعباوە ئیسراییل وەبەر پەلامار دەکەوت، بەڵام ئێستاکە لەبەر بەرز بوونەوەی توانای جەنگاوەریی حیزبووڵا لە سنوورەکانی ١٩٤٨ـەوە کە ڕژێمی زایۆنی بە هێڵی سووری خۆی دەزانێ، پەلاماری تێلاڤیڤ دەدەین.

نەسرووڵلا ڕوو لە زایۆنییەکان وتی: یەکەمی سێپتەمبەری ٢٠١٩ـتان باش لە بیردا بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەم ڕۆژە دەسپێکی قۆناغێکی نوێیە بۆ بەرگری لە لوبنان کە لەودا خۆڕاگری هیچ هێڵێکی سوور بۆ خۆڕاگری بەدی ناکرێ.

حیزبووڵلای لوبنان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە جادەی بنکەی سەربازیی "ئەفیفیم" وەبەر پەلامار کەوتووە و بە هۆی ئەوە ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازییە تەواو تیا چووە.

حیزبوڵلا لە بەیاننانەکەیدا رایگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێک هێزی سەربازیی زایۆنی کوژرا و بریندار بوون.

ئەو ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە سەر لە بەیانی یەکشەممە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی بە بنپێ کردنی سنووری ئاسمانیی لوبنان لە باشووری بەیرووت لە ناوچەی زاحییە کەوتنە خوارەوە.