کارڤەدانی گروپە فەلەستینیەکان بە سەفەری نتانیاهۆ بۆ کەرتی ڕۆژئاوایی چۆمی ئەردەن
وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین سەردانی "بنیامین نتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ کەرتی ڕۆژئاوایی چۆمی ئەردەنی داگیر کراوی شەرمەزار کردو ئەوەی لە پێناو بەدەس هێنانی دەنگی زیاتر بۆ پارتی ڕاستی لیکود وبە کردەوەیەکی ڕەگەزپەرەستانە لێکدایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی دەرەوەی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی نتانیاهوو بۆ ئەلخەلیلی بە کردەوەیەکی ڕەگەز پەرەستانە وەسف کرد کە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ئیسراییل بۆ بە جوولەکە کردنی شاری ئەلخەلیل لەوان مزگەوتی ئیبراهیمیە . وەزاڕەتی ئەوقافی فەلەستینیش ئەم دیدارەی هۆی تەشەنای ئاڵوزیەکان زانی وڕایگەیاند : ئەم کردەوەیە هەست وسۆزی موسوڵمانان هەڵدەخرینێت وڕەنگە ناوچە ببات بەرەو شەڕی ئایینی بە شوێنهاتی چاوەڕوانی نەکراو. هەرلەم حاڵەدا ، لایەنە جۆربەجۆرە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند : سەردانی دنە دەرانەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەلخەلیل وسەردانی لە مزگەوتی ئیبراهیمی کە بۆ بەدەس هێنانی دەنگ ئەنجام دەبێت ڕاستی ئەم شارە دەگۆڕێت. " خالید دودین"ی جێگری پارێزگاری ئەلخەلیل یش ڕایگەیاند : ئەم کردەویەی نتانیاهوو شتێک بێجگە لە هەوڵی ناوبراو بۆ بەدەس هێنانی دەنگی شارۆچکە نشینیان لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم نیە ونتانیاهوو بە چوون بۆ ئەلخەلیل ڕاستی مێژوویی وئایینی ئەم شارە ناگۆڕێت/.نتانیاهوو بەنیازە لە پێناوی پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردەیی خۆی وبە مەبەستی بەدەس هێنانی دەنگی زایۆنیەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕوات بۆ شاری ئەلخەلیل ودەسدرێژی بکاتە سەر پیرۆزایەتیە ئیسلامیەکان لەوان گڵکۆی ئیبراهیمی.