وشداری دانی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئیمارات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368207-وشداری_دانی_سکرتێری_گشتیی_بزوتنەوەی_ئەنساروڵڵای_یەمەن_بە_ئیمارات
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: بەردەوامیی دەست درێژکاری و بەشداری کردنی ئیمارات لە شەڕی دژی یەمەن لە سەری گران دەکەوێت و ئەبوزەبی دەبێ بەرپرسایەتیی ئەو کارانەی بگرێتە ئەستۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2019 12:23 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئیمارات

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: بەردەوامیی دەست درێژکاری و بەشداری کردنی ئیمارات لە شەڕی دژی یەمەن لە سەری گران دەکەوێت و ئەبوزەبی دەبێ بەرپرسایەتیی ئەو کارانەی بگرێتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ، «عەبدولمەلیک حوسی» لە لێدوانێکدا ئیماراتی ڕاسپارد ھەتا لە بواری کشانەوە لە یەمەن ڕاستگۆ بێت، چونکو ڕەوشتی ئەبوزەبی بە تایبەت کەرتە ئابوورییەکەی ناجێگیرە.

ئیمارات لە سەرەکی ترین ئەندامانی ھاوپەیمانییە دەست درێژکارەکەی سەعودییە کە ھەتا ئێستا تاوانی زۆری دژی گەلی یەمەن ئەنجام داوە.

ئیمارات لەم دواییەدا ڕایگەیاند، ژمارەی لەشکرییەکانی لە یەمەن کەم دەکاتەوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە ، لەوانە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.  شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە  ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.