کوژرانی ژمارێک دەسدرێژکاری سەعوودی لەباشووری عەرەبستان
لە هەڵمەتی یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ باشوری عەرەبستان، ژمارێک لە دەسدرێژکارانی سەعودی کوژران.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، سەرتیپ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رۆژی هەینی وتی: یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ، ناوەندی سەربازیی "خەمیس مەشیت" لەباشوری عەرەبستانی پێکا کە بەهۆیەوە ژمارێک دەسدرێژکاری سەعودی کوژران و بریندار بوون.
بەقسەی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، هێرشی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆسەر دەسدرێژکارانی سەعودی لە وەڵامدانەوە بە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی ئەوانە.
لەهەمان کاتدا، سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، ژمارێک پێگەو بنکەی بەکرێگیراوانی سەربە "عەبد ڕەببە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن لە پارێزگای جوف لەباکوری یەمەنیان کردۆتە ئامانج.
عەرەبستانی سەعودی وهاوپەیمانانی لە مارسی٢٠١٥وەو تێپەڕینی زیاتر لەچوارساڵ کوشت وبڕی هەزاران کەسی مەدەنی و وێران کردنی ژێرخانەکانی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەو وڵاتە نەیانتوانی ئامانجەکانیان لە یەمەن مسۆگەر بکەن.