حەماس :گەڵاڵەی زایۆنیەکان بۆ دابەشکرانی مزگەوتی ئەقسا بێ ئاکام دەبێ
ئەندامی مەکتەب سیاسی حەماس وتی : گەڵاڵەکانی دوژمنی زایونی بۆ دابەشکرانی مزگەوتی ئەقسا لە نێوان موسوڵمانەکان و جووەکان بێ ئاکامە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین حسام بەدران ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕۆژی پێنجشەمە وتی داخوازی گیلعاد ئەردان وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژیمی زایونی بۆ دابەشکرانی کات و شوێنی مزگەوتی ئەقسا نیشان ئەدات سەرانی ئەو ڕژیمە بۆ ڕووبەڕوو وبونەوە لە گەڵ ئوپراسیونی خۆڕاگری ئەم دواییە لە کەرتی ڕوژئاوایی لە پێناو بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا ناتوانن . بەدران جەختیشی کرد ئوپڕاسیونگەلی خۆڕاگری نیشانەی ئامادەیی نەتەوەی فەلەستین بۆ بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا بە گیان و ماڵی خِۆانە و ئەو مزگەوتە هێڵێکی سوورە کە کەسێک مافی سەرپێچی لێ نیە . ئەندامی حەماس وتی داخوازیگەلی دووبارەی کاربەدەستانی ڕژیمی زایونی بۆ دابەشگکرانی مکزگەوتی ئەقسا و لاگری ئەوان لە دەسدرێژکاریگەلی ڕۆژانە بۆ سەر ئەو مزگەوتە پیلانێکە کە بە هەر شێوازێک لە هەوڵ دان بۆ بەرو پێشبردنی . بنیامین نتنانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی لە کردەوەیک هاندەرانە دا و بە مەبەستی وەرگرتنی دەنگی زایونیەکان لە هەڵبژرادنەکانی کەنیست پەرلەمان ڕۆژی چوارشەمە سەردانی شاری ئەلخەلیلی کرد .