ئه‌یلوول 08, 2019 17:48 Asia/Tehran
  • وەزیری وزەی عەرەبستان وەلانردرا

پادشای عەرەبستان هاوکات لەگەڵ وەلاداندرانیی "خالێد ئەلفالیح" پادشای عەرەبستان، کوری خۆی وەکوو جێنشینی ئەو دیاری کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین،"سەلمان بێن عەبدولعەزیز"پادشای عەرەبستان شازادە "عەبدولعەزیز بێن سەلمان بێن عەبدولعەزیز ئالی سەعوود"ـی بۆ پۆستی وەزیری  وزە دیاری کرد.

"خالێد ئەلفالیح" لە حەوتەمی مانگی مای ٢٠١٦ وەکوو وەزیری وزەی عەرەبستان چالاکیی خۆی دەستپێکردبوو. ئەلفالح لەمدواییە لە پۆستی سەرۆکایەتی بەشگەی نەوتی ئارامکۆیش وەلا داندرابوو."خالێد ئەلفالیح" لەگەڵ "موحەممەد بین سەلمان" لە ئارامکۆ بەرەو ڕووی ناکۆکیی جیددی بوو؛ موحەممەد بێن سەلمان گەڵاڵە ڕێژی سەرەکی بەڵگەنامەی ٢٠٣٠ عەرەبستانە و سپاردنی بەشێک لە بەرەبەشی ئارامکۆ یش وەک بناغەی سەرەکی ئەم بەڵگەنامەیە دیتە ئەژمار.

بەم حاڵەیش ،خاڵێد ئەلفەلاح کە سەرۆکایەتی بەشگەی نەوتی ئارامکۆی لە ئەستۆ دابوو، نەیاری سپاردنیی ئارامکۆ بوو. موحەممەد بین سەلمان کەلە ماوەی ساڵانیی ئەمدواییە سەلماندی بەهاسانیی نەیارانیی خۆی وەلادادەنێت،ئەم جارەیان لە ڕەوتی نەهێشتنەوەی خاڵێد ئەلفەلاح هەنگاوی هەڵگرت،لە حاڵێکدا کە تەنیا چوار ساڵ لە سەرۆکایەتی ئەو بە سەر لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی بەشگەی ئارامکۆ تێدەپەرێت.

سەرپەیڤ