ئه‌یلوول 18, 2019 12:51 Asia/Tehran
  • ھێرشی تۆپخانەیی دەست درێژکارانی سەعودی بۆ سەر باکووری یەمەن

دەست درێژکارانی سەعودی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە شارستانی زاھیر لە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەنی بوردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاندووە،  تۆپخانەی دەست درێژکارانی سەعودی خانووبەرەو کێڵگەومەزرای جوتیارە یەمەنییەکانی لە شارستانی زاھیری سەربە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەن کردووەتە ئامانج.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ناوچەی«ئەلحاج»لەشارستانی «بەیتولفەقیھ» لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنیش کەوتە بەر ھێرشی موشەک و تۆپخانەی دەست درێژکارانی سەعودی.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە یەمەنییەکان، دەیان کەسی سڤیل لەم ھێرشانەدا کوژراون و یان بریندار بوونە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە . دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.

ئەمریکا ھەر لە سەرەتای ھێرشی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر وڵاتی بێ دەرەتانی یەمەن بە پێشکەش کردنی یارمەتیی لۆجیستیکی، ھەواڵگری و پشتیوانیی جەنگاوەرانە و فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات پشتگریی لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری دژی یەمەن کردووەو لە بڵێسەسەندنی ئاگری شەڕ لەم وڵاتە دەستکورتە عەرەبییەدا ڕۆڵێکی کارای گێڕاوە.

سەرپەیڤ