پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر شاری "حەرز"ی یەمەن
ئهیلوول 19, 2019 17:17 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودیا شاری "حەرز" هەڵکەوتوو لە ستانی "حەججە" لە ڕۆژئاوای یەمەنیان بۆردومان کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ئەلمەسیرە،پەلامارەکانیی فڕۆکە جەنگییەکانیی رژیمی سەعوودی بۆ سەر شاری "حەرز" بووەتە هۆی برینداربوونیی ژمارێک لە شارومەندانی یەمەنی و زەبر وزیان کەوتن لەماڵی خەڵکی . بەکرێگیراوانیی دەستدرێژکاری سەعوودی چەند گوللـەی هاوەنیان بەرەو ناوچە ئاوەدانەکانی "٧ـی جولای" لە شاری "ئەلحالی" هەڵکەوتوو لە ستانی "حۆدەیدە" هاویشتووە.
عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانیی لە مارچی ٢٠١٥ و تێپەڕینی پتر لە چوارساڵ کوشتاری هەزاران کەسی سیڤیل وکاولکردنیی ژێرخانەکانی یەمەن، بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە دەستیان رابگات بە ئامانجەکانی خۆیان لەیەمەن دا.