ئه‌یلوول 30, 2019 18:45 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەوڵی سوپاو ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ ئازادکرانی یەخسیران

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری بۆکاروباری یەمەن پێشوازیی کرد لە هەوڵی سوپاو بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لەمەڕ ئازادکردنی ژمارێک لە دیل و یەخسیرانی هاوپەیمانی سەعودی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ "مارتین گریفیتس" رۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕێزی گرت لە بڕیاری سوپاو بزووتنەوەی جەماوەریی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ ئازادکردنی ٣٥٠ یەخسیری هاوپەیمانیی سەعودی.

گریفیتس لەو بەیاننامەدا خوازیاری هەڵگرتنی هەنگاوی زیاتر بوو لەئاراستەی ڕێککەوتنی ستۆکهۆڵم و داوای لەلایەنە تێوەگلاوەکان کرد بۆ ئازادکران، گواستنەوەو گەڕاندنەوەی یەخسیرانی جەنگی هاوکاریی یەکتر بکەن.

"عەبدولقادر مورتەزا" سەرۆکی کۆمیتەی یەخسیرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، رۆژی دووشەممە بەئاماژە بە دەسپێشخەریی یەکلایەنەی ئازادکردنی سێ یەخسیری سەعودی لەچوارچێوەی ٣٥٠ یەخسیری هاوپەیمانیی سەعودیا، داوای لەو هاوپەیمانییە کرد بەئەنجامدانی هەنگاوێکی هاوشێوە، نیازپاکی خۆی پێشان بدات.

ئازادکرانی یەخسیرانی هاوپەیمانی سەعودی لەکاتێکدا ئەنجامی گرت کە عەرەبستان سەرەتای مانگی سیپتەمبەری ئەمساڵ زیندانێکی شوێنی ڕاگرتنی یەخسیرانی جەنگی لەپارێزگای زوماری یەمەن بۆردومان و دەیان کەسیی قەڵاچۆ کرد.

"یەحیا سەریع" وتەبێژی سوپای یەمەن سەرلەئێوارەی رۆژی یەکسەممە هەواڵی هەڵمەتی مەزن و تەواو سەرکەوتووانەی شۆڕشگێڕان و سوپای ئەو وڵاتە لەژێرناوی "نصر من الڵە"ی لە نەجران هەڵکەوتوو لەباشوری عەرەبستان ڕاگەیاند و وتی: لەو هەڵمەتەدا هەزاران کەس لە هێزەکانی دوژمن خۆیان بەدەستەوەداوەو بەسەدان کەس لەوان ژمارێک لە فەرماندەران، ئەفسەران و هێزەکانی سوپای سەعودی بەدیل گیران.

سەرپەیڤ