ڕێپێوانی بەرفراوانی جەماوەری یەمەن بۆ ڕێزگرن لە هەڵمەتی «نصر من الله»
هەزاران کەس لە خەڵکی یەمەن بۆ ڕێزگرتن لە ئۆپراسیۆنی «نصر من الله»، ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان لە سەعدە بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینیی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، بەشداران لەو ڕێپێوانەدا بەدانی دروشم لەدژ رژیمی سەعودی خوازیاری ڕاگرتنی تاوانکارییەکانیان لە یەمەن بوون.
ئامادەبووانی ڕێپێوانەکە هەروەها لەدژ ئەمریکا دروشمیان دا.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئەو ڕێپێوانە لە سەنعای پایتەختی یەمەنیش بەڕێوە دەچێ.
"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەممەی ڕابردوو هەواڵی جێ بەجێ کرانی ئۆپراسیۆنی مەزنی ناسراو بە «نصر من الله»ی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لەدژ هاوپەیمانیی دەسدرێژکاران بۆسەر یەمەن لە نەجرانی عەرەبستانی ڕاگەیاند.
لەو ئۆپراسیۆنەدا کە گەورەترین هەڵمەتی ئەنساروڵڵا لەدژ هاوپەیمانیی سەعودی ڕاگەیێندراوە، سێ تیپ لە سوپای عەرەبستان تێکشکێندرا، سێ هەزار بەکرێگیراوی هاوپەیمانی سەعودی بەدیل گیران و ناوچەگەلێکی بەرفراوان لە نەجران لەچنگ داگیرکەرانی دەسدرێژکار ئازاد کرا.