کاردانەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن بە بانگەشەی جێگری وەزیری بەرگریی عەرەبستان
ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە بانگەشەی خالید کوڕی سەلمان وەزیری بەرگریی عەرەبستان لە بارەی روانگەی ئەرێنی ریاز بۆ بانگێشتن بۆ ئاگربڕ جەختی کردەوە : عەرەبستان دەبێ بە کردەوە پێبەندیی خۆی بە تەقەوەستانی یەمەن بسەلمێنێ .
موحەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەب سایسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ، رۆژی هەینی لە دیمانە لە گەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتیشی : ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیین لە لایەن سعودیەکانەوە نەک هەر قسەکردن .
بەخیتی بە ئاماژە بەوەی کە فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی هەروا درێژە ئەدەن بە بۆردۆمانی یەمەن ، جەختی کردەوە ، تا ێئستا هیچ جۆرە وڵامێکی ئەرێنی نەدراوە بە گەڵاڵەکەی یەمەن بۆ تەقەوەستان .
ئەندامەکەی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەساروڵڵای یەمەن وتیشی ، یەمەن ئەم ئاگربڕە یەک لایەنەی راگەیاند تا رێگا خۆش بێ بۆ وەستانی شەڕ و کۆتایی گەمارۆدان و مسۆگەربوونی ئاشتی .